تره‌مپ په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی تاڵیبان كرد

‌دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

وێستگه‌ نیوز ـ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەشرەف غانی، سەرۆکی ئەفغانستان، پەیامێکی ئاراستەی چەکدارانی تاڵیبان کرد.


بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، ترەمپ رایگەیاندووە، هیچ گفتوگۆیەک مانادار نابێت ئەگەر تاڵیبان توندوتیژیەکانی کەم نەکاتەوە.

لە کۆبوونەوەی کە لە داڤۆس ئەنجامدراوە، سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندووە، کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی تاڵیبان بە شێوەیەکی یەکجاری گرنگی زۆری دانوستانەکان لەبارەی داهاتووی ئەفغانستان دەبێت.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، لە چەند مانگی رابردوو، بەرپرسانی ئەمریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ئەفغانستان و توندوتیژی بەردەوام، کۆبوونەوە، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنی تەواوەتی نەکراوە و تاڵیبان لە هێرشەکانی بەردەوامە.

هــ. ر


PM:08:37:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو