وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای کرد



وێستگە نیوز- 
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای کرد  و جەختی لەوە کردەوە هەموو رێکارەکانی لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدەرانی دەستیپێکردووە. 

وەزراتی دەرەوەی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠، لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای کرد و ڕایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو رێکارێک بۆ ئاشکرا کردنی ئەنجامدەرانی دەگرنەبەرو بەیاننامەکە دەشڵێت، ئەوانەش دەرێنە دادگا کە هۆکاری ئەو رووداوە بوون . 

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئاراستەکردنی مووشەک بۆ نزیک باڵیۆزخانەکە رەتدەکاتەوەو سەرکۆنەی دەکات". 

وتیشی، " سوربوونی خۆمان لە پاراستن و رێزگرتن لە نوێنەرە دیبلۆماسیەکانی وڵاتان ڕادەگەیەنین و بەپێویستی دەزانین تووشی مەترسی نەبنەوە". 

ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەکاتێکدایە میدیاکانی عیراق بڵاویانكردەوە، سێ موشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتونەتەخوارەوە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێداوه‌.

میدیاکانی عیراق بڵاویانكردەوە، شه‌وی سێشەممە سێ موشەك لە جۆری كاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغدا و لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتوونەتەخوارەوە.


ش . ر 


PM:05:00:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت