شاجوانی گەردوونی خانمانی هاوسەردار دیاریکرا
وێستگە نیوز-
خانمێکی ڕوسی تەمەن ٤٣ ساڵ بە شاجوانی گەردوونی ٢٠٢٠ دیاریکرا .
ئەم کێبڕکێیە ساڵانە بۆ خانمانی هاوسەردار بەڕێوەدەچێت و جیاوازە لە کێبڕکێی ساڵانەی شاجوانی خانمانی گەنج.
بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٠ نازناوی شاجوانی گەردوون بۆ خانمانی هاوسەردار بە کیسینا ڤیربیتیسکایا-ی روسی بەخشرا.
ڤیربیتیسکایا تەمەنی ٤٣ ساڵە و خاوەنی چوار منداڵە و ئارەزووی سەمای تانگۆ و ئەدەبیاتە.
کیسینا سەبارەت بە وەرگرتنی تاجی شاجوانی گەردوون بە میدیاکانی وت، " ژمارەیەکی زۆر بەشداربوو لە کێبڕکێدابوون، کە هەموویان جوان بوون و نوێنەرایەتی وڵاتەکانیان دەکرد و بۆ لیژنەکە سەخت بوو جوانترینیان هەڵبژێرن، دڵخۆشم من سەرکەوتم و نازناوەکەم بردەوە و پیشانی جیهانمدا کە خانمانی روسی لە جوانترینەکانن و تایبەتمەندی جوانی و لێهاتوویی و دایکایەتی تێیاندا کۆبووەتەوە".
ش . ر
PM:01:00:22/01/2020
ئهم بابهته 5688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت