كەشناسی لە بارەی بارینی بەفر و بارانی ئەمجارەوە هۆشداریی دەدات


وێستگە نیوز-
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد كە لە سبەینێوە بارستە هەوایەكی سارد ناوچەكە دەگرێتە و بارینی بەفر سەنتەری زۆرێك لە شار و شارۆچكەكان دەگرێتەوە و تا شەممە بەردەوام دەبێت.


لەو هۆشدارییەدا كە ئاراستەی كردووە دەڵێت "سبەی لە شەودا بارستە هەوایەكی ساردی سێبیری روو لە ناوچەكەمان دەكات.

ئاشكرایكردووە كە كە هەینی باران لە تەواوی ناوچەكە دەبارێت، هەروەها بەهۆی ئەو بارستە هەوا ساردە بەفر بارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە و سەرجەم ناحیە و قەزاكانی ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شارەكانی سلێمان و دهۆكو هەڵەبجە دەگرێتەوە.

ئاشكراشیكرد كە كاریگەری ئەم شەپۆلە تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبن و دەبێتە هۆی دروستبوونی شەختە لە كاتەكانی بەیانیاندا.

د.ح
 


PM:12:54:22/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 26264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت