هاككردنی مۆبایلەكەی خاوەنی كۆمپانیای ئەمازۆن لەلایەن خودی شازادەی سعودیەوە


وێستگە نیوز-
رۆژنامەی گاردیانی بریتانی وردەكاری هاككردنی مۆبایلی جیڤ بیزۆسی سەرۆكی كۆمپانیای ئەمازۆنی لەلایەن محەمەد بن سەلمانی شازادەی سعودییەوە ئاشكراكرد كە هاوكات خاوەنی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستە.

ئەو رۆژنامە بریتانییە ئاشكرایكرد كە بن سەلمان بە نامەیەك لە رێگەی واتسابەوە ڤیدیۆیەكی ناردووە بۆ ژمارە تایبەتییەكەی كە بیزۆس ناردووە و نامەكە ڤایرۆساوی بووە و مۆبایلەكەی هاك كردووە.

ئەو سەرچاوە باس لەوە دەكات كە ئەگەری زۆرە كە هاككردنی مۆبایلەكەی سەرۆكی كۆمپانیای ئەمازۆن بە هۆی ئەو ڤیدۆیەی بن سەلمانەوە بووبێت.

گاردیان ئاشكراشیكردووە كە نامەكەی بن سەلمان لە مانگی پێنجی ساڵی 2018دا بووە بەر لە پێنج مانگ لە كوشتنی جەمال خاشقچی سعودی لەلایەن دەسەڵاتی ئەو وڵاتەوە لە كوسنوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ كە رۆژنامەنوس بوو لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست.

سەرچاوەیەكی لێكۆڵەر بۆ رۆژنامە بریتانییەكە ئاشكرایكردووە، زانیاری زۆر لە مۆبایلەكەی بیزۆسەوە راكێشراوە بە بێ ئەوەی ئەو زانیاریانە ئاشكرا بكات.

شارەزایانی ژمارەكان لە لێكۆڵینەوەكانیاندا گەیشتوون بەو دەرەنجامە، ئەوەیش دوای ئەوەی كە رۆژنامەی تابلۆیدی ئەمریكی "ناشیۆناڵ ئینكوایرر" باسی لە پەیوەندییەكی خۆشەویستی بیزۆس كردبوو، دوای نۆ مانگ لەمێژووی هاككردنی مۆبایلەكەی.

بیزۆس ئاشكرایكرد كە رووبەڕووی هەڕەشەی بڵاو كردنەوەی دۆسیەی لێكراوە بۆ كێشانەوەی پارە لێی، بە تایبەت كە بە وتەی ئەو "شێوازی روماڵكردنی كوشتنی خاشقچی بەلای هەندێك فەرمانگەوە نەخوازراو بووە و پێان خۆش نەبووە"، دەشڵێت: پەیوەندی نێوان كۆمپانیای "ئەمیركان میدیا" كە خاوەنی رۆژنامەی =ناشۆناڵ ئینكوایرره لەگەڵ ریاز هێشتا زۆر بە نا روونی ماوەتەوە.

د.ح
 


AM:11:05:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت