پێشبینی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ره‌وشی کەشوهەواو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌م بڵاوكرده‌وه كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان هەوری ته‌واو دەبێت لەگەڵ بارینی نمه باران بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به چه‌ند پله‌یه‌ك.
بۆ سبەینێش كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمه باران له كات و شوێنی جیاواز و بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ دوای نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 11 پلە، لە سلێمانی 8، دهۆک 8، کەرکوک 12 پلە دەبێت.
بۆ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 23ی كانونی دووه‌می 2020، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 9 پلە، لە سلێمانی 6، دهۆک 6، کەرکوک 10 پلە دەبێت.
AM:10:36:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 6468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت