بەرپرسێكی سەر بە سوپای پاسداران كوژرا


وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵ سەركردەییەكی هێزەكانی باسیجی سەر بە سوپای پاسداران لە باشووری ئێران بەناوی عەبدولحسەین مەجدی كوژراوە.


پێگەی ئێران ئینتەر ناسیۆنالی ئێرانی بڵاوی كردەوە كە "عەبدولحسەین مەجدی" سەركردە لە سوپای بەسیج لە ناوچەی "دارخوین" نزك لە ئەهواز لە هێرشێكی چەكداریدا كە لە لایەن ژمارەیەك كەسی نەناسراوەوە ئەنجامدراوە كوژراوە.

ئەو سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە هەواڵەكە سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە پێگە ئێرانییەكان بڵاویان كردۆتەوە بەڵام حكومەتی ئێران پشتڕاستی نەكردۆتەوە و رەتیشی نەكردۆتەوە.

د.ح
 


AM:09:10:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 8764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو