موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانه ملیۆنییه بڵاوكرده‌وه كه بانگه‌وازی بۆ كردوه هه‌ینیی داهاتوو ساز بكرێت.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: "خۆپیشاندان بكه‌ن... به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن، وڵاته‌كه‌م شوێنی بێگانه‌ی تێدا نابێته‌وه، سه‌روه‌ری و چاكسازی داواكارییه‌كی ریشه‌یی و نوێبوه‌وه‌یه".
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندوه: "گه‌لی راپه‌ڕیوو په‌ل ده‌كێشێت، زانیوته ده‌نگی گه‌ل وه‌ك نه‌ڕه‌ی شێر وایه.. ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ڕه‌یه به‌رزبوه‌وه، ئه‌وا ده‌نگه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتنه و به‌وه‌ش هه‌موو بێگانه‌یه‌ك ده‌توێنه‌وه و سته‌می گه‌نده‌ڵكاران له ریشه ده‌كێشێت".
په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌كاتێكدایه كه سه‌در داوای كردووه هه‌ینیی داهاتوو 24ی كانونی دووه‌می 2020 خۆپیشاندانێكی ملیۆنی بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق ساز بكرێت.
PM:10:43:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت