ئاگادارییه‌ك له هاتوچۆی پێنجوێنه‌وه بۆ شۆفێران
وێستگه نیوزـ
له ئاگادارییه‌كدا كه به "گرنگ" وه‌سفیكردوه، هاتوچۆی پێنجوێن شۆفێرانی بارهه‌ڵگره‌كان له ره‌وشی رێگاوبانه‌كان به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه ئاگادار كرده‌وه.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتچۆی پێنجوێن، شۆفێران به‌تایبه‌ت شۆفێری ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رێگای پێنجوێن سلێمانی ئه‌مشه‌و به‌ربه‌ست بكرێت.
راشیگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و شۆفێرانه كاری پێویستیان نییه، باشتره ئه‌مشه‌و ئه‌و رێگایه به‌كار نه‌هێنرێت، چونكه له هه‌ر ساتێك‌دا ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی به‌فره‌كه زیادی كرد، ئه‌وا رێگاكه به‌ربه‌ست ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی توشی هیچ روداوێكی نه‌خوازراو نه‌بن.
PM:08:44:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت