كه‌شناسی هه‌رێم راگەیەندراوێکی لە بارەی بەفرو بارانبارین بڵاوکردەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ره‌وشی کەشوهەواو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 22ی كانوونی دووه‌م بڵاوكرده‌وه كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمه باران لە کات و شوێنی جیاواز‌و بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان.
بۆ سبەینێش كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمه باران له كات و شوێنی جیاواز و بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ دوای نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 9 پلە، لە سلێمانی8، دهۆک 8، کەرکوک 15پلە دەبێت.
هــ. ر
AM:11:08:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 8024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت