هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌ستگیر كرا


وێستگه‌ نیوز ـ
لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، یەکێک لە هونەرمەندانی خەڵکی کامیاران کە هاوکات بەڕێوەبەری فێرگەیەکی موسیقایە لەو شارە، دەستگیرکراوه‌.


رێكخراوی‌ هەنگاو بۆ مافی‌ مرۆڤ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ چاودێری‌ ره‌وشی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌كات، له‌ راپۆرتێكیدا ئاشکرایکردووە، "رۆژی هەینی رابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی کامبیز ئەسەدی، هونەرمەند و بەرێوەبەری فێرگەی موسیقای دەنگی چیا و دەستبەسەریان کردووە".

هەنگاو دەشڵێت: "تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نادیارە".

وه‌ك رێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "کامبیز ئەسەدی دوای دەستگیرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە".

هــ. ر


AM:10:02:21/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 26180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو