ئەمڕۆ و سبه‌ینێ مووچه‌ی زۆرترین وه‌زاره‌ت و دەستە دابه‌ش ده‌كرێت

‌دابەشکردنی مووچە بەردەوامە

وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردوو و بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 22ی كانوونی دووه‌م، مووچه‌ی زۆرترین وه‌زاره‌ت ده‌سته‌ دابه‌شده‌كرێت.


به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ سێشەممە 21ی كانوونی دووه‌م، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی سامانە سرووشتیەکان، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، ده‌زگاكانی ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی و فریاکەوتن، رەگەزنامە و نشینگە، لیوای یەک و دووی پۆلیس پاراستن دابه‌ش ده‌كرێت.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 22ی كانوونی دووه‌می 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، کارەبا، پلاندانان و کشتوکاڵ، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان، بازرگانی و پیشەسازی، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، ده‌سته‌ی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

رۆژی پێنجشەممە 23ی كانوونی دووه‌م، به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردوو دێت.


AM:08:29:21/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 5428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو