كۆشكی سپی: تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

‌بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی ئابوریی داڤۆس له‌ سویسرا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌نیازه‌ دوو كۆبونه‌وه‌ی جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ساز بكات كه‌ به‌شدارن له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا.
 
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی کۆشکی سپی بەرنامەی كۆبونه‌وه‌كانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد كه‌ تره‌مپ بەجیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

بەپێی بەرنامەی کۆڕبەندەکە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە 22ی کانوونی وتاری دەبێت و دواتر لەلایەن فەرید زەکەریا، پێشکێشکاری سی ئێن ئێن چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ سازدەکرێت.

هاوكات تره‌مپ دوو كۆبونه‌وه‌ی دیكه‌ له‌گه‌ڵ سیمۆنێتا سۆماروگا، سەرۆکی سویسرا و عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان ساز ده‌كات. 
 
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی‌، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌ بانگهێشتێکی فه‌رمی‌ به‌شداری‌ له‌ كۆڕبه‌ندی‌ ئابوریی‌ جیهانیی‌ داڤۆس ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیار سبەینێ سێشەممە 21ی كانونی دووه‌می 2020، کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی داڤۆس لە شارۆچکەی داڤۆس لە رۆژهەڵاتی سویسرا دەستپێبکات، لە کۆڕبەندەکە دەیان سەرکردە و گەورە بازرگان و چالاکوان بەشداری دەکەن.


PM:11:55:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو