عه‌مید سه‌رحه‌د: ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینیان ره‌تكردوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ستایشی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كوردستان ده‌كات كه موچه‌ی خانه‌نشینیان ره‌تكردوه‌ته‌وه.
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵوێستی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به "جوان و كارێكی باش" وه‌سفكردوه و نوسیویه‌تی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له هه‌ر حزبێك بن، نه‌مونه‌یان زۆر بێت.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر نوسیویه‌تی:"دەسنخۆشی لەو پەڕلەمانتارانەی پەڕلەمانی کوردستان دەکەم کەمووچەی خانەنشینیان ڕەتکردۆتەوە بەڕاستی هەڵوێستێکی جوان و کارێکی زۆرباش و جێگای ڕێزگرتنن جالەهەرحزبێک بن نمونەیان زۆربێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. "
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه لە دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه 16ی كانونی دووه‌می 2020، پەرلەمانی کوردستاندا پرۆژەیاسای چاکسازیی پەسەندکرا و دژی خانەنشینکردنی پلەباڵاکان فراکسیۆنی نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو دانیشتنەکەیان بەجێهێشت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 19ی كانونی دووه‌می 2020، فراكسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەیان بە نوسراوی فەرمی دەستبەدار بوونی خۆیان لە خانەنشینی پێشكەش كردووە.
PM:11:04:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت