حەکیم و عامری پرسی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراقیان تاوتوێ کرد



وێستگە نیوز-
دوو سەرکردەی دیاری شیعە جەختیان لە پێویستی دیاریکردنی کاندیدێکی سەربەخۆ بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق کردەوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ هەریەک لە عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوەو بەپێی بەیاننامەیەک هەردوولا جەختیان لە بەدیهێنانی خواستی خۆپیشاندەران لە دیاریکردنی کاندیدێکی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووەتەوە. 

لە بەیاننامەیەکدا عەمار حەکیم ئاماژەی بەوە کردووە، " لەگەڵ بەڕێز هادی عامری پرسی سەرۆک وەزیرانی عیراق و داواکاری خۆپیشاندەران و دواپێشهاتەکانی عیراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کردووە". 

دەشڵێت، " جەختمان لە پێویستی پاراستنی سەروەری نیشتیمانی عیراق کردووەتەوەو گفتوگۆی ئەوەمان کردووە کە پێویستە بڕیارەکان لە بەرژەوەندی گەلی عیراقەوە سەرچاوە بگرن، هەروەها بە پێویستمان زانیوە داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێبکرێت لە دیاریکردنی کاندیدێکی سەربەخۆ بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق و هەیبەت بۆ دەوڵەت بگەڕێتەوەو یاسا سەروەر بێت و ئامادەکاری بکرێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە". 


ش . ر 




PM:10:02:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو