روسیا لەبارەی پەیماننامەی چەکی ئەتۆمی هۆشداریدایە ئێران

‌سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا


وێستگە نیوز- 
روسیا هۆشداریدایە ئێران لە هەر هەنگاوێک بۆ کشانەوەی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی. 

سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، حکومەتی مۆسکۆ هۆشداریداوەتە ئێران لە بڕینی هەر هەنگاوێک بەرەو کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی. 

وتیشی، " روسیا داوای لە ئێران کردووە پابەندبێت بە چوارچێوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ئێران بە باشی ئاگاداری هەڵوێستی ڕوسیایە لەو بارەیەوە". 

ئاماژەی بەوەش کرد، لە قۆناغی ئێستادا بەرپرسیارەتی هەموو لایەنەکان گەورەیە و دەبێ هەموو لایەنەکان لە هەڵوێستەکانیاندا هۆشیار بن". 

هەروەها وتی، هەندێک لەلایە ئەوروپیەکان ناتوانن وێنای بکەن ئەگەر مەلەفی ئەتۆمی ئێران بچێتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی چ دەرئەنجامێکی خراپی لێ دەکەوێتەوە". 

ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دوای ئەوە دێت محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیماننامەی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی دەکشێتەوە ئەگەر پرسی ئەتۆمی ئێران ببرێتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.


ش . ر 
 


PM:09:13:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو