كاندیدێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یروته‌وه گه‌ڕایه‌وه به‌غدا
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له‌و سێ كاندیده‌ی كه ده‌وترێت ناوه‌كانیان دراوه‌ته سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، له لوبنانه‌وه گه‌ڕایه‌وه شاری به‌غدا.
ئاژانسی هه‌واڵی عیراق له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكردوه‌ته‌وه كه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، له‌و سێ كاندیده‌یه كه سه‌رۆك كۆماری عیراق یه‌كێكیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو دیاری ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه عه‌لاوی له لوبنان بووه و دوای ئه‌وه‌ی ناوی له‌ناو كاندیده‌كاندا هاتووه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا و به‌نیازه چاوی به به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق بكه‌وێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، عه‌لاوی چه‌ند مه‌رجێكی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش كردوه و وەک ئاژانسەکە بڵاویکردوەتەوە، له چه‌ند كاتژمێری داهاتووشدا ناوی یه‌كێك له كاندیده‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت.
بەڵام سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه سكرتێری سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاندووه تا ئێستا به‌رهه‌م ساڵح هیچ ناوێكی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه كاندید بن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه كه ناوی هه‌ریه‌ك له عه‌لی شوكری و مسته‌فا كازمی و محه‌مه‌د عه‌لاوی، وه‌ك سێ كاندیدی نوێ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق كراوه.
PM:08:48:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 6468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت