وەزیری ناوخۆی هەرێم: كۆریای باشوور 300 هه‌زار دۆلار هاوكاریی پێشكه‌شی ئاواره‌كان ده‌كات



وێستگە نیوز- 
كۆریای باشوور به‌ 300 هه‌زار دۆلار هاوكاریی پێشكه‌شی ئاواره‌كانی هەرێم ده‌كات.
 

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كۆریای باشوور له‌ رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر، به‌ بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به‌ ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ "چۆی كوانگ جین"، كۆنسوڵی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان پرۆتۆكۆلێكی تایبه‌ت به‌و هاوكارییه‌یان واژۆ كرد.

وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی بەوەش کردووە، به‌ گوێره‌ی پرۆتۆكۆله‌كه‌ كۆریای باشوور به‌ بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌كات كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانن و به‌شێك له‌و هاوكارییه‌ مرۆییانه‌ش، كه‌لوپه‌لی زستانه‌ ده‌بن.


ش . ر 



PM:05:18:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو