نێردەی UN بۆ عیراق: به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانه‌كان هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵکردن نییه
جینین هێنیس-پلاسخارت، نێردەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عیراق
وێستگە نیوز-
نێردەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عیراق ڕایگەیاند، به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانه‌كان هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵکردن نییه.
جینین هێنیس-پلاسخارت، نێردەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عیراق نیگه‌رانی خۆیشی سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ لە عیراق ده‌ربڕی.
جینین هێنیس-پلاسخارت جه‌خت دەکاتەوە له‌سه‌ر گرنگیی هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشەوە بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەرانی عێراق و ئاماژە بەوەیش دەکات، راسته پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگادا تا رادده‌یه‌ك سه‌خته، به‌ڵام له‌وپه‌ڕی پێویستیشدایه.
ڕایگەیاند، "له‌م مانگانه‌ی دواییدا، سه‌دان هه‌زار عێراقی له هه‌موو چین و توێژه‌كاندا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی هیوا بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتری بێ گه‌نده‌ڵی و به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و ده‌ستوه‌ردانی بێگانه، له‌لایه‌كی دیکەیشەوە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌ران و چه‌ندان به‌ڵێنی جێبه‌جێ نه‌كراوی ساڵانی رابردوو بوونه‌تە مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی متمانه".
جینین هێنیس-پلاسخارت ڕاشیگەیاند، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه تا ئێستا نراون سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك هه‌ڕ بێ بایه‌خ ده‌مێننه‌وه ئەگه‌ر ته‌واو نه‌كرێن، جگە لەوەیش پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه، یه‌كێتیی و یه‌كڕیزیی ناوخۆیی پێویستی بە بڕیاری ژیرانەیە له‌هه‌مبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی بێگانه‌دا یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئارامیی عیراق بشێوێنن، هەیە".
ئاماژەی بەوەش کردووە کە چڕبوونه‌وه‌ی گرژییه هه‌رێمییه‌كانی ئه‌مدواییه بوونه‌تە مایه‌ی لادانی سه‌رنج له‌سه‌ر كاره ناوخۆییه نیوه‌چڵه‌كان، هەروەها په‌ره‌سه‌ندنه جیۆپۆلیتییه‌كان نابێت ببنه مایه‌ی فه‌رامۆشكردنی داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵكی عیراق، چونكه ئه‌مانه ته‌نها ده‌بنه مایه‌ی توڕه‌یی و بێمتمانه‌یی زیاتر.
دەشڵێت، وێڕای هاندانی کاربەدەستدانی عێراق بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران، هەروها داوایشی له خۆپیشانده‌ران کردووە کە ئاشتی خۆپیشاندانەکانیان بپارێزن و رێگە بە کەسانی تێکدەر نەدەن رێرەوی خۆپیشاندانەکان بە ئاراستەیەکی تر بەرن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا ئاماژەی بەوە کردووە، به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانه‌كان هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵکردن نییه و دەبێت رێگری لێ بکرێت، هه‌روه‌ها لێپێچینه‌وه و دادوه‌ریی له‌پێناو قوربانییان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه و ره‌واییبوون و هه‌ستانه‌وه، زۆر گرنگن".
ش . ر
PM:03:57:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت