دادگای فیدڕاڵی عیراق: هیچ بڕیارێکمان سەبارەت بە مانەوە یان دەرچوونی هێزە بیانیەکان لە عیراق دەرنەکردووە



وێستگە نیوز- 
دادگای فیدڕاڵی عیراق ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێکیان سەبارەت بە مانەوە یان دەرچوونی هێزە بیانیەکان لە عیراق دەرنەکردووە. 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ ئیاس ساموک، وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی عیراق ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە مانەوە یان دەرچوونی هێزە بیانیەکان لە عیراق دەرنەکردووە. 

رۆژی ٥ ی ئەم مانگە پەرلەمانی عیراق دەنگیدا لەسەر بڕیارێک کە داوا لە حکومەتی عیراق دەکات کۆتایی بە بوونی هێزە بیانیەکان لە خکی عیراق بهێنێت. 

بڕیارەکەی پەرلەمانی عیراق دوو رۆژ دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عیراق هات کە لە بەرەبەیانی ٣ ی ئەم مانگەدا لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕکەوانی ئەمریکادا لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی بەغدا کرانە ئامانج و کوژران. 


ش . ر 


PM:03:41:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت