رووبه‌رو بونهوهكان له‌به‌غدا قورس‌تر بوو، كوژراو بریندار هه‌یه
وێستگه نیوز-
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌رانی به‌غداو هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق ڕوویدا، به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك كوژراو بریندار هه‌یه.
خۆپیشانده‌ران، ماوه‌ی سێ رۆژه لهگۆڕهپاتی تهیارانیان گرتووه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی هاتووچۆ دابخه‌ن، ئه‌مرۆ هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشێكی فروانیان كرده سه‌ریان و به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌سێك كوژراوه‌و زیاتر له په‌نجا كه‌سی تر به‌هۆی گازی فرمێسك ڕێژو گولله‌ی لاستیكییهوه به‌سه‌ختی برینداربوون.
ئاماره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌ماوه‌ی سێ رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌یاران، سێ كه‌س كوژراوه‌و 70ی تریش بریندار بوون.
لەبارەی كردنەوەی رێگە سەرەكییەكان لە بەغدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا سەرجەم ئەو رێگەیانەی كردووەتەوە كە گرووپێكی تووندڕەو هەوڵیاندا دایانبخەن، هاوكات سوپاسی خۆپیشاندەرانی ئاشتی كرد كە لەكردنەوەی رێگەكان و رێگرتن لە داخستنیان هاوكاری هێزە ئەمنییەكانیان كردوە".
دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار بۆ حكومەتیان دیاریكرد، شەوی رابردوو بەغدا و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور خۆپیشاندانی تووندیان بەخۆوە بینی، بۆ بڵاوەپێكردنیشیان هێزە ئەمنییەكان گوللـە و گازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێناوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون.
AM:11:53:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت