به وێنه.. هاوڵاتییان بۆ شهڕه بهفر دهگهنه خاڵی سفری سنووری ئێران
فۆتۆ: ئەنادۆڵ
وێستگه نیوز ـ
بەمەبەستی بهسهربردنی لە بەفربارینی ئەمساڵ و بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، لەگەڵ کەسوکار و ئازیزانیاندا، ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری شارەکانی هەرێم، ناوەڕاست و باشووری عیراق روودەکەنە خاڵی سفری سنووری ئێران لە سەیرانگای ئاوێسەر لە ناوچەی هەورامان.
لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی چواردەوری هەوارامان، بەتایبەت لە سەیرانگەی ئاوێسەر کە خاڵی سفری سنووری عیراق و هەرێمی کوردستانە لەگەڵ ئێران، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار رۆژانە پەیتا پەیتا سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن، بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، وێنەگرتن و شەڕە بهفر.
گەشتیارەکان بەشێکی زۆریان خوێندکاری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بوون و ئەوانی تریش لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، بەغدا و باشووری عیراقەوە هاتبوونە سەیرانگەکە، بۆ بینینی دیمەنی دڵڕفێنی هەورامان.
لە خاڵی سفری سنووریی ئێران کە تیایدا تابلۆی تایبەت بە جیاکردنەوەی سنوورەکان دیارن، گەشتیارەکان سەرقاڵی شەڕە بهفر.
هەندێک لە گەشتیاران بە جلوبەرگی ناوچەیییەوە دەردەکەون، لەوانە جزداشە و عەگال و کڵاو و جامانەوە.
سهرچاوه: ئهنادۆڵ
هــ. ر
AM:09:02:20/01/2020
ئهم بابهته 2324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت