ئه‌مریكا رێگه‌ی نه‌دا هێزێكی روسیا بگاته كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت له سوریا
وێستگه نیوزـ
سوپای ئه‌مریكا له سوریا رێگه‌ی نه‌دا هێزێكی روسیا بگاته كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و ناچاری كرد پاشه‌كشه بكات.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه سوپای ئه‌مریكا له پارێزگای حه‌سه‌كه كه له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه، رێگرییان له سه‌ربازه روسییه‌كان كرد بگه‌نه كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت.
به‌پێی ئاژانسه‌كه كێشمه‌كێشی نێوان ئه‌مریكا و روسیا له‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی ناحیه‌ی رومێلان له باكوری خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه درێژه‌ی هه‌یه، كه به‌ده‌ست یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه‌یه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له شارۆچكه‌ی عامودا داوایان له كاروانه‌كه‌ی سوپای روسیا كردووه بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی گرژییه‌كی كورت له‌نێوانیاندا و دواتر سه‌ربازانی سوپای روسیا ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێوه‌ی هاتبوون.
PM:09:34:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت