له باره‌ی نه‌وتی سپییه‌وه یاداشتێك ده‌درێته په‌رله‌مانی كوردستان
بەشێکی زۆری هاوڵاتییان نەوتی سپییان وەرنەگرتووە
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه‌له‌سه‌ر پرسی دابه‌ش نه‌كردنی نه‌وتی سپی و وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده له هاوڵاتیان یاداشتێک دەداتە پەرلەمانی کوردستان تا بەدواداچوونی لەسەر بکەن.
كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له مانگی ئەیلولی 2019، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆدا رایگه‌یاند كه هه‌موو ماڵێك نه‌وتی سپی پێده‌درێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌وتی سپی به هه‌موو ماڵێك نه‌دراوه‌و ته‌نها پشت به‌و نه‌وته سپییه به‌ستراوه كه له‌لایه‌ن به‌غدداوه دێت.
وتیشی: "من له دوو خاڵدا یاداشته‌كه‌م ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، یه‌كه‌م په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بكرێت ئایا بۆچی تا ئێستا نەوتی سپی دابەش نەکراوە".
راشیگەیاند: "خاڵی دووەمیش ئەو بڕە نەوتەی حکومەتی عیراق دەینێرێت لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نرخێکی زیادەی بۆ دانراوە، کە بەپێی لێکدانەوەکانی من لە لیژنەی وزە بۆم کردوە حکومەتی هەرێم له‌و 50 ملیۆن لیر نه‌وته‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستانی ناردووه، دوو ملیار و 300 ملیۆن دینار قازانجی كردووه، بۆیه داوام كردووه په‌رله‌مان به‌دواداچوونی بۆ بكات كه ئایا ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆچی وه‌رده‌گیرێت و چی به‌سه‌ر دێت".
PM:09:14:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت