روسیا: 291 كه‌س به چه‌كی ناتۆ له سوریا كوژراون
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا رایگه‌یاند كه ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 291 كه‌س له سوریا به چه‌كی وڵاتانی په‌یمانی ناتۆ كوژراون.
یۆری بۆرینكۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی حومه‌یم بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سوریا له ئامارێكدا ئاشكرایكرد، له 16ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا گروپه چه‌كداره نایاساییه‌كان 16 جار هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی حكومه‌تی سوریا له شاری ئیدلب.
وتیشی: له‌و واده‌یه‌وه تائێستا 47 سه‌ربازی سوریا كوژراون و 77ی دیكه‌ش برینداربوون، جگه‌له‌وه‌ش 51 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی كوژراون و 116ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی حومه‌یم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گروپه چه‌كداره‌كان له زۆربه‌ی هێرشانه‌كانیاندا چه‌كی ئه‌و وڵاتانه‌یان به‌كارهێناوه كه ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆن.
PM:08:15:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت