نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه
دۆناڵد ترەمپ، نێچیرڤان بارزانی
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌شداری كردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆببێته‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بانگهێشتێكی فه‌رمی به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانیی داڤۆسدا ده‌كات، كه رۆژانی 21 تا 24ی ئه‌م مانگه له یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا به‌ڕێوه ده‌چێت و تیایدا به ناونیشانی "لەپێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا"، تیشك ده‌خرێته سه‌ر پرسه جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به ئابووری و سیاسه‌ت و ئاسایش و سه‌قامگیری.
هه‌روه‌ك هاتووه، له میانه‌ی به‌شداریكردنیدا نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێم و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
هه‌ر له میانه‌ی به‌شداریكردنیدا، نێچیرڤان بارزانی له دانیشتنێکی داڤۆسدا به ناونیشانی "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ناسه‌قامگیر" قسه ده‌کات. تیایدا لێكه‌وته درێژخایه‌نه‌كانی ئاڵۆزی و پشێوییه به‌رده‌وامه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ترس و نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی و ناوچه‌یی باس ده‌كرێن و تیشك ده‌خرێته سه‌ر كاریگه‌ریی ستراتیژیی قه‌یرانی ئێستا له‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری له كه‌نداو، عیراق و سوریا.
PM:07:50:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت