ئەپڵیکەیشنی وەتسئەپ کێشەی تێکەوت


وێستگە نیوزـ

چەند بەشێکی خزمەتگوزاری ئەپڵیکەیشنی وەتسئەپ کێشەی تێکەوت و بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەکارکەوت و دواتر چاککرا. 

لەماوەی ئەو کاتژمێرەدا بەکارهێنەرانی ئەم ئەپڵیکەیشنەی سەر بە کۆمپانیای فەیسبووک نەیاندەتوانی ڤیدیۆ و وێنە و نامەی دەنگی ئاڵوگۆڕ بکەن. 

واتسئەپ ئەپڵیکەیشنێکە لە مۆبایلە زیرەکەکاندا بەکاردێت و لە سەرتاسەری جیهاندا و لەو وڵاتانەی تەکنەلۆژیای پێگەیشتووە بەکارهێنەری هەیە و لە نیوەڕۆ ئەمڕۆدا بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی لەکارکەوت و دواتر چاککرایەوە، تا ئێستاش وردەکاری زیاتر لەبارەی هۆکارەکەیەوە ئاشکرا نەکراوە. 

لەڕێی ئەم ئەپڵیکەشنەوە بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێی وێنە و ڤیدیۆ و نامەی دەنگیەوە پەیوەندی لەگەڵ یەکتر ببەستن. 

ساڵی ٢٠٠٩ ئەم ئەپڵیکەیشنە لەلایەن برایان ئاکتۆن و جان کۆمەوە دانراوە. 


ش . ر 





PM:03:24:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 9352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو