٧٦ منداڵ لە ناوچەکانی شەڕ لە عیراق و سوریا گەڕێنرانەوە بۆ وڵاتی خۆیان



وێستگە نیوز- 
٧٦ منداڵی روسی لە ناوچەکەکانی شەڕ لە عیراق و سوریا ڕزگارکران و گەڕێنرانەوە بۆ کۆماری داغستانی ڕوسیا. 

نوسینگەی لیژنەی نیشتیمانی روسیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی توانیویانە ٧٦ منداڵ کە لە ناوچەکەکانی شەڕدا بوون بگەڕێننەوە بۆ ناو کەسوکاریان لە کۆماری داغستان لە ڕوسیا. 

ئیگۆر سیرۆتکین، جێگری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری روسیا و سەرۆکی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ڕایگەیاند، دەزگا پەیوەندیدارەکانی روسیا کار دەکات لەسەر دووبارە ئامادەکردنەوەیان و گونجاندنیان لەگەڵ کۆمەڵگەدا.   
 
ئەو ٧٦ منداڵە لە ناوچەکانی شەڕی داعش لە عێراق و سوریاوە گەڕێنراونەتەوە بۆ ڕوسیا. 

پێشتریش سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لەبارەی هەوڵە دیپلۆماسیەکانی وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠١٩ دا ڕیگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام کار دەکات بۆ گەڕانەوەی هاونیشتیمانیانی روسیا لە ژنان و منداڵان بۆ ناو کەسوکاریان. 


ش . ر 



PM:01:50:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو