ژمارەیەك لە ناڕازی خوازان هەڵیانكوتایە سەر هۆڵێكی شانۆیی كە ماكرۆن ئامادەی بوو


وێستگە نیوز-
بە پێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز نارازی خوازان و ئۆپۆزسیۆنی ئەو گۆڕانكاریانەی كە حكومەت پێشنیازی كردووە بۆ سیتمی خانەنشینی بكرێت، لە پاریس هەڵیانكوتایە سەر  هۆڵێكی شانۆیی كە ماكرۆن و ژنەكەی ئامادەی بوو.

بە پێی ئەو سەرچاوە كۆمەڵێك لە ناڕازیی خوازان چوونەتە سەر هۆڵی "دی بۆفیە دۆنۆر" كە ماكرۆن لەگەڵ هاوسەرەكەی بۆ بینینی شانۆی "لاموش" ئامادەی بوون.

ڤیدیۆكان كە چالاكوانان بڵاویان كردۆتەوە دەردەكەوێت كە خۆپیشاندەران داوا لە ماكرۆن دەكەن دەستلەكار بكێشێتەوە، بەهۆی ئەو گۆڕانكاریانە كە نیگەرانی لای ئەوان دروست كردووە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە ماكرۆن ئاشكرایكردووە كە دۆخەكە لەلایەن پۆلیسەوە كۆنترۆڵ كراوە و تا كۆتایی شانۆكەیش سەرۆكی فەرەنسا بینەری شانۆكە بووە، پاشان كاتژمێر 10ی شەو لە ژێر چاودێری پۆلیس شوێنەكەی بەجێهێشتووە.


د.ح
  


PM:09:50:18/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو