ڤایرۆسێكی نادیار پێنج كه‌سی له كۆنگۆ كوشت
وێستگه نیوزـ
ڤایرۆسیی نه‌خۆشییه‌كی نادیار بووه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س له پارێزگایه‌كی خۆرئاوای كۆماری كۆنگۆ.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی كۆنگۆ ئاشكرایانكردوه كه لایه‌نی ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌یان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ دیاریكردنی جۆری ئه‌و ڤایرۆسه و جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه كه ئه‌م نه‌خۆشییه نوێیه له په‌تای ئیبۆلا جیاوازه.
راشیانگه‌یاندووه كه وێڕای گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و پێنج كه‌سه، دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و پسپۆڕانی تایبه‌تمه‌ند سامپڵی نه‌خۆشییه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و به‌نیازن له په‌یمانگای نیشتمانی بۆ توێژینه‌وه، جۆره‌كه‌ی دیاری بكه‌ن.
به‌رپرسانی كۆنگۆ به‌نیازن تیمێكی تایبه‌تمه‌ندیش ره‌وانه‌ی پارێزگای مای ندۆمبی، خۆرئاوای وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و توشبووانی دیكه‌ی نه‌خۆشییه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
PM:09:09:18/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت