كورتە باڵاترین پیاوی جیهان گیانی لە دەستدا


وێستگە نیوز-
خاجیندرا تابا ماجار كورترین پیاوی جیهان ئەمڕۆ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی وڵاتی نیپاڵ لە تەمەنی 28 ساڵیا گیانی لە دەستدا.


خاجیندرا تابا ماجار كە ناوی وەك كورتە باڵاترین پیاوی جیهان لە كتێبی گینسدا بە 67.8 سانتیمەتر ناوی تۆمار كرابوو، یەكەم پیاو بوو بەو باڵایەوە بڕوات، ئەمڕۆ بە هۆی زۆر هەوكردنی ریخۆڵەكانی گیانی لە دەستدا.

ناوبراو ساڵی 2010 ناوی وەك كورتە باڵاترین پیاوی جیهان لە كتێبی گینس ناوی تۆماركرا، بەڵام لە 2012 ژمارە پێوانەییەكەی لەگەڵ كەسێكی دیكە بە ناوی جۆنری بالاوینگ تەمەن 27 ساڵ دابەشكرد، بەڵام ئەو لە گرووپی ئەوانەدا بوو كە ناتوانێت رێ بكات بە پێ كە درێژی باڵای ئەم تەنها 59.93 سانتیمەترە.

خاجیندرا تابا ماجار ژیانی بە مۆسیقا و سەما رازاندبوویەوە و پێشتریش ژمارەی پێوانەیی لە كورتە باڵاترین گەنج تۆمار كرابوو بە 65.58 سانتیمەتر.

د.ح
 


PM:04:51:18/01/2020








ئه‌م بابه‌ته 1836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت