ڕوانگەی سوری : لە ئاکامی بۆردومانی ڕوسیا و رژێمی سوریا ١٨ کەس کوژران
وێستگە نیوز-
لە ئاکامی بۆردومانی ڕوسیا و رژێمی سوریا ١٨ کەس کوژران.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ شەممە ١٨ ی ١ ی ٢٠٢٠ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانی ئاسمانی روسیا و رژێمی سوریا لە شاری حەلەب ١٨ کەس کوژراون.
بەپێی بەیاننامەکەی ڕوانگەی سوری بۆردومانەکانی روسیا و رژێمی سوریا چەندین ناوچەی دەروبەری حەلەبی گرتووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەکە ژمارەی ئەو بۆردومانە ئاسمانیەی کراوەتە سەر ناوچەکە ٥١ هێرش بووە و بەیاننامەکە دەڵێت بۆردومانەکان زیانی گیانی لەنێو هێزەکانی رژێمی سوریا و لایەنگرانی لەلایەک و چەکدارانی سوپای سوریای ئازاد لەلایەکی ترەوە لێ کەوتووەتەوە.
ش . ر
PM:02:35:18/01/2020
ئهم بابهته 1476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت