عەبدولکەریم خەڵەف: بڕیاری دەركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان سیادیه‌ و هه‌رێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

‌عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق


وێستگە نیوز- 
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاری دەركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان سیادیه‌ و هه‌رێمی كوردستانیش دەگرێتەوە. 

عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، حكومه‌تی عێراق گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا لەبارەی دەرکردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە دەستپێکردوە، دەشڵێت، بڕیارەکە هەرێمی کوردستانی دەگرێتەوە.
 
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق لە لێدوانێکدا راشیگەیاندووە، بڕیاری دەركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان سیادیه‌ و هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ و هیچ گرفتێكیش له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌.

وتیشی "لایه‌نی ئه‌مریكی هیچ كاتێكیان بۆ كشانه‌وه‌ له‌ عێراق دیارینه‌كردوه‌، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و هیچ ناوچه‌یه‌كیشی لێ به‌ده‌رناكرێت".

لەبارەی ئەوەی جیاکاری لەنێوان هێزەکانی وڵاتانی تر و هێزەکانی ئەمریکا بکرێت وتی، " هیچ ره‌زامه‌ندیه‌كمان له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌هێزی وڵاتانی دیكه‌ی بیانی نیه‌"
 
 


PM:12:51:18/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو