ئەردۆغان: رێگەی ئاشتی بۆ لیبیا بە تورکیادا تێپەڕدەبێت

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا


وێستگە نیوز- 
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، رێگەی ئاشتی بۆ لیبیا بە تورکیادا تێپەڕدەبێت. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، رێگەی ئاشتی بۆ لیبیا بە تورکیادا تێپەڕدەبێت. وتیشی، "ئەگەر حکومەتی شەرعی لیبیا بکەوێت ئەوروپا ڕووبەڕووی هەڕەشەی نوێ دەبێتەوە". 

ئەردۆغان لە وتارێکیدا بۆ رۆژنامەی "پۆلیتیکۆ" نوسیویەتی، جێهێشتنی لیبیا لەژێر ڕەحمی بارۆنەکانی جەنگدا هەڵەیەکی مێژووییە". 

دەشڵێت، " ئێمە ئامادەین ڕاهێنان بە هێزە ئەمنیەکانی لیبیا بکەین و لەگەڵیشیان بەشداری شەڕ بکەین دژی تیرۆر و بازرگانی بە مرۆڤەوە". 

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە ئەوە لەبیر نەکرێت کە وڵاتانی ئەوروپا ڕووبەڕووی کێشە و هەڕەشەی نوێ دەبنەوە ئەگەر حکومەتی شەرعی لیبیا بڕووخێت، پێویستە یەکێتی ئەوروپا ئەوە پیشانی جیهان بدات کە یاریکەرێکی گرنگە لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا". 



ش . ر 


PM:12:33:18/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت