وهزیری پێشمهرگه داوای خهرجكردنی دوو جۆر دهرماڵه دهكات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وەزیری پێشمەرگە داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێم دەكات دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ پێشمەرگە خەرج بكرێت.
لە نوسراوێكدا كە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ناردووە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، داوای خەرجکردنی دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ گشت ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکانی وەزارەتەکە دەکات.
هەر لە نوسراوەکەدا رێژەی دەرماڵە داواکراوەکان بەپێی مووچەكانیان بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالیۆرۆس و دیبلۆم و ئامادەیی و ناوەندی بەرەوخوار، هەروەها بۆ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان و بەرپرسی بەش و هۆبەکانی وەزارەتەکە دیاریکراوە.
هــ. ر
AM:10:00:18/01/2020
ئهم بابهته 2376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت