جارێکی تر ترەمپ بە فارسی تویتێکی بڵاوکردەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
وێستگە نیوز-
جارێکی تر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە زمانی فارسی تویتێکی بڵاوکردەوە.
دۆناڵد ترەمپ، تویتەکەی بە فارسی و ئینگلیزی بڵاوکردەوەو تێیدا دەسەڵاتدارانی ئێرانی ئاگادارکردەوە لەوەی "دەست لە تیرۆر هەڵبگرن و خەونی ئێرانیەکان بەدیبهێنن".
دۆناڵد ترەمپ لە تویتەکەیدا نوسیویەتی، " گەلی ئێرانی مەزن شایانی ئەوەن حکومەتەکەیان خەون و خواستەکانیان بەدیبهێنێت نەک بیانکوژێت لەپای ئەوەی بە ڕێزەوە داوای مافەکانیان دەکەن".
دەشڵێت، " لەجیاتی ئەوەی دەسەڵاتداران ئێران بەرەو وێرانکاری ببەن پێویستە لەسەریان دەست لە تیرۆر هەڵبگرن و دیسان ئێران بەرەو مەزنی ببنەوە".
پێشتریش لە تویتێکی دیکەیدا شەوی ڕابردوو ترەمپ هۆشداریدا بە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و داوای کرد، " خامنەیی لە دەربڕینی وشەکانیدا هۆشیار بێت".
تویتەکەی ترەمپ دوای ئەوە هات دوێنێ هەینی عەلی خامنەیی لە وتاری هەینیدا دۆناڵد ترەمپ-ی بەوە تۆماتبارکرد کە وەک پشتیوانی گەلی ئێران خۆی پیشاندەدات بەڵام لە ڕاستیا بە لێدانی خەنجەرێک لە پشتەوە لە ئێرانیەکان دەدات.
ش . ر
AM:09:29:18/01/2020
ئهم بابهته 5420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت