قەرزی جیهانی گەورەترین ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە


وێستگە نیوز-
پەیمانگای پشتیوانی ئابوری نێودەوڵەتی ئەمڕۆ هۆشدارییدا لە بەرز بوونەوەی قەرزی جیهانی بۆ رێژەی شكاندنی پێوانەیی.

ئەو پەیمانگا نێودەوڵەتییە ئاشكرایكردووە كە رێژەی قەرزی جیهانی گەیشتۆتە 252.6 ترلیۆن دۆلار كە سێ هێندەی وەبەرهێنانی ناوخۆییە بە شێوەیەكی گشتی.

لەو راگەیەندراوەدا پەیمانگاكە ئاشكرایكردووە كە لە چارەكی سێهەمی ساڵی 2019دا قەرزی سەر وڵاتان 10 ترلیۆن دۆلار زیادی كردووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2018 لە هەمان كاتدا و پێشبینی دەكرێت رێژەكە زیاد بكا".

راپۆرتەكە ئەوەی ئاشكراكردووە كە ئەو رێژە قەرزە لە چارەكی سێهەمی ساڵی 2019 بە بەراورد بە داهاتی ناوخۆ گەیشتۆتە %322 كە ئەوەش بەرزترین رێژەیە تا ئێستا تۆماركرابێت بە گشتی.

ئەم راپۆرتە لە كاتێكدایە كە پێشتر هۆشداریی لە هەرەسێكی نوێی بانكە جیهانییەكان و هەرەسی بانكەكان رابگەیەنرێت و وڵات رووبەڕووی لێشاوێكی نوێی قەیرانی ئابووریی ببنەوە.

د.ح

 


PM:05:35:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت