مەزڵوم كۆبانێ لێدوانێكی لاڤرۆڤ رەتدەكاتەوە


 

وێستگە نیوز-
مەزڵوم كۆبانێ سەرۆكی هێزەكانی سوریای دیموكرات وەڵامی لێدوانێكی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە بارەی دیلەكانی داعش لای ئەوان و ئازادكردنیان بە رامبەر بڕێك پارە دەداتەوە و دەڵێت زانیاریەكانتان دروست نین.  


كۆبانی لە تویتێكدا رایگەیاند "ئەو راپۆرتانەی بەرێز لاڤرۆڤ باسی دەكات دروستنین، هەماهەنگی رۆژانە لە نێوان هێزەكانمان و لایەنی نێودەوڵەتیدا هەیە لە ناویاندا ئەمریكا و روسیا سەبارەت بە چارەنوسی گیراوانی داعش".

دەشڵێت "سەركەوتوو بووین لە ئیدارەدانی ئەم دۆسیەیە بە جۆرێك كە پارێزگاری لە ئەمن و ئارامی ئاشتی نێودەوڵەتی هەبێت، سەرەڕای سنورداری تواناكان و هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر ئاسایشی و ئارامی شوێنی بەندییەكان".

پێشتر ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند بوو كە زانیاریان لە بەردەستدایە 10 هەزار تیرۆرست لە رۆژهەڵاتی فوراتن، هەروەها هەسەدەی بەوە تۆمەتبار كردبوو كە بەرامبەر پارەیەكی دیاری كراو زيندانیانی داعش ئازاد دەكات.

د.ح

 

 


PM:04:23:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو