عه‌لاوی: نابێت ئێران و ئه‌مریكا خاكی عیراق بكه‌نه‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بۆ خۆیان


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌ داوای لە ئەمریکا و ئێران كرد، خاكی عیراق نەکەنە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێی نێوانیان.

ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتلاف وه‌ته‌نییه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیووەتی"هەریەک لە ئەمریکا و ئێران، خاکی عیراقییان بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان هەڵبژاردووە، ئەو دوو وڵاتە خاکی عیراق نەکەنە گۆڕەپانی شەڕی نێوانیان، کە رووبەڕووی تیرۆر بوەتەوە و تا ئێستا لە ژێر بەندی شەشەمدایە.

عەلاوی به‌پێویستی زانیووه‌ سه‌ره‌تا دەستەڵاتدارانی عیراق بیر لە بەرژەوەندیی وڵات و گەلەکەیان بکەنەوە، ئینجا سەلامەتی گەلانی ناوچەکە.

سه‌رۆكی ئیئتلاف وه‌ته‌نییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ "گەل و هێزە نیشتمانیەكانی ئێران خوازیاری پەیوەندی باش لەگەڵ حكومەتی عیراق و گەلانی ناوچەكەدان."

بە پاساوی ئەوەی پەرلەمان ئەركی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەجێ نەگەیاند، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئەیاد عەللاوی دەستی لە پەرلەمانتاری كێشایەوه‌.


PM:03:28:17/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت