روداوێكی هاتوچۆ له خانهقین چوار قوربانیی لێكهوتهوه
رووداوەکە
وێستگه نیوزـ
لەسەر رێگای خانەقین – سەعددیە و نزیک گوندی کۆباشی، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، دووکەس گیانیان لەدەستدا و دوانی دیکەش برینداربوون.
رووداوهكه ئەمڕۆ هەینی، 17ی کانونی دووەمی 2020 لەسەر ڕێگەی خانەقین – سەعددیە و نزیک گوندی کۆباشی، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پرادۆ رویداوه و تیایدا دووکەس گیانیان لەدەستدا و دوانی دیکەش برینداربوون.
دوای روداوهكهش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشک، لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
بەپێی ئامارەکان، لە 15 ساڵی رابردوودا، زیاتر لە 10 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستاندا بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 هەزار هاوڵاتیش کەمئەندام و برینداربوون.
هەقتەی ڕابردووش بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی سەرەتای ئەمساڵدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی، 12 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
PM:02:13:17/01/2020
ئهم بابهته 2240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت