پنتاگۆن: پلانمان نیە عیراق جێبهێڵین



وێستگە نیوز- 
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا-پنتاگۆن ڕایگەیاند، هیىچ پلانێک نیە کە سوپای وڵاتەکەی عیراق جێبهێڵێت. 

جۆناسان هۆفمان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، هێشتا واشنتن لەگەڵ بەغدا لە راوێژ و گفتوگۆدایە سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق. 

جەختیشی کردەوە لەکاتی ئێستادا سوپای ئەمریکا هیچ پلانێکی بۆ جێهێشتنی عیراق نیە و وتی، " هیچ پلانێکمان لەو بارەیەوە نیە و تا ئێستا ڕاگۆڕینەوەو گفتوگۆکان بەردەوامن". 

پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق ئەوکاتە سەریهەڵدا کە پەرلەمانی عیراق یاداشتی دەرچوونی هێزە بیانیەکان و لەناویشیاندا هێزەکانی ئەمریکای لە عیراق پەسەند کرد، بەڵام لەو دانیشتنەی پەرلەماندا کورد و سوننەکان بەشداریان نەکرد. 

لەلایەکی دیکەشەوە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە حاڵەتی دەرچوونی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عیراق واشنتن داوا لە بەغدا دەکات قەرەبووی هەموو خەرجیەکانی سوپای ئەمریکا بکاتەوە. 


ش . ر


PM:11:56:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت