سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: چاودێری جێبەجێکرنی یاسای چاکسازی دەکەین

‌ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان


وێستگە نیوز- 
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، چاودێری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکەن. 

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەک پەرلەمانی کوردستان چاودێری پرۆسەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەکەن. 

لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رێواز فایەق نوسیویەتی، ‏ئەمڕۆ پەرمانی کوردستان پرۆژە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی پەسەند کرد". 

دەشڵێت، "‏ئێستا ئەرکی حکومەتە جێبەجێکردنی یاساکە بکاتە کاری لە پێشینەی خۆی و پەرلەمانیش چاودێری پرۆسەکە دەبێت. ئەمە سەرەتایە بۆ ڕیفۆرمی گەورەتر و پەرلەمان پشتیوانی چاکسازی دەبێت".

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی ناو هۆڵی پەرلەمان پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەسندكرا.

هەریەک لە فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو لە دانیشتنەکەی پەرلەمان هاتنە دەرەوەو دەنگیان بە پرۆژە یاساکە نەدا. 


ش . ر 



PM:10:59:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو