فراكسیۆنی گۆڕان: به‌شێك له‌ خواسته‌كانمان له‌ چاكسازی كرا به‌ یاسا

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، بەشێک لە خواستەکانمان بۆ چاکسازیی کرا بە یاسا.


فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "کاردەکەین بۆ ئەوەی یاسایەکی خانەنشینی یەکگرتوو دەربکرێت".

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: "ئەوانەی دژی خانەنشینی پەرلەمانتارانن با فۆڕمی وەرنەگرتنی خانەنشینی پڕبکەنەوە".

راشیگەیاند، "ئێمە ئەمڕۆ دەنگماندا بەوەی کەس بە ناشەرعی دوو مووچەی نەبێت".

وتیشی، "بەداخەوە هەندێک لایەن بۆ لێدان لە پرۆژەکە هەموو بابەتەکەیان لە خانەنشینیدا کورتکردەوە، لەکاتێکدا لە پرۆژەکەدا چەندین دەستکەوتی تیادایە".

فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەوەی بەوەشکرد، "کۆی پاشەکەوتی مووچە دەخرێتە ژمێرەیەکی حسابیی و بە رێنمایی وەزارەتی دارایی خەرج دەکرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی‌ کوردستاندا پرۆژەیاسای چاکسازیی پەسەندکرا و دژی‌ خانەنشینکردنی‌ پلەباڵاکان فراکسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو دانیشتنەکەیان بەجێهێشت.



PM:02:02:16/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو