بانگخوازێك له باشووری ئه‌فریقا كوژرا
ئه‌حمه‌د دیدات و یوسفی کوڕی.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
به‌ره‌به‌یانی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2020، بانگخواز یوسف دیدات كوڕی بانگخوازی به‌ناوبانگ ئه‌حمه‌د دیدات، له باشوری ئه‌فریقا كوژرا.
سایتی ئه‌فریقای ئیسلامی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه بانگخواز یوسف كوڕی ئه‌حمه‌د دیدات له باشوری ئه‌فریقا فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌و كوژراوه.
له باره‌ی هۆكاره‌كانی كوژرانی ئه‌و بانگخوازه تا ئێستا زانیاری زیاتر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی خۆی له كوژرانی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
AM:08:59:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت