پێشكهشكاری نوێی بهرنامهی بێ سنوور دیاریكرا
دیمەنێک لە بەرنامەکەی ئەمشەو
وێستگه نیوز ـ
كهناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی دهست به وهرزی نوێی بهرنامهكانی دهكاتهوه و لهو چوارچێوهیهشدا بەرنامەی بێ سنور دەستپێدەکاتەوە، كه لەلایەن بێژەر و پێشکەشکار تەڤگەر شێرکۆوە پێشکەشدەکرێت.
لە دوای گیانلەدەسدانی ئامانج بابانی، پێشکەشکاری بەرنامەی بێ سنوور له كهناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی، لە وەرزی نوێی بەرنامەکانی ئهو كهناڵهدا، بەرنامەکە بە کۆمەڵێک گۆرانکارییەوە بەردەوام دەبێت و لەلایەن تەڤگەر شێرکۆوە پێشکەشدەکرێت.
هونەر ئیحسان، جێگری بەرێوەبەری ئێن ئاڕ تی رایگەیاندووه، بەرنامەی بێ سنور بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە درێژەی دەبێت و کاتی بەرنامەکەش وەک خۆی دەبێت و هەموو چوارشەممەیەک پەخشدەکرێت.
وەک هونەر ئیحسان دەڵێت، "یەکەمین ئەڵقەی وەرزی نوێی بەرنامەکە ئەمشەو 15ی کانوونی دووەمی 2020، کاتژمێر 9:5 خولەکی شەو پەخشدەکرێت، کە تایبەتە بە پرسی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە هەرێمی کوردستاندا".
لە بەرنامەکەدا بۆ یەکەمجار ئاماری دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە هەرێم خراوەتەڕوو، هەروەها لە بەرنامەکەدا چەندین زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکرێت لە لایەن پۆلیس، کەسانی یاسایی، رێکخراوەکانی منداڵان، توێژەری کۆمەڵایەتی و باس لە هۆکارەکان دەکرێت و چۆنێتی چارەسەرکردن و رێگە گرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو کێشە کۆمەڵایەتییە دەخەنەڕوو.
هەر لە بەرنامەکەدا باس لە چەندین چیرۆکی جیاواز دەکرێت و قوربانییەکان لە زاری خۆیانەوە رووداوەکان دەگێرنەوە.
شەوی 16ی تشرینی یەکەمی 2019، ئامانج بابانی، پێشکەشکاری بەرنامەی بێ سنوور و لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەکەیان، لە رووداوێکدا لە شاری سلێمانی بە کوژراوی دۆزرانەوە و پۆلیسی سلێمانیش ئاماژهی بهوهدا كه رووداوهكه خۆكوژی بووه.
هــ. ر
PM:08:55:15/01/2020
ئهم بابهته 15404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت