شهپۆلێكی تری بهفر و باران ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردووەتەوە، سبەی شەو ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمەباران هەیە و بەپێی پێشبینییەکانیش سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ پێنجشهممه 16ی كانوونی دووهمی 2020، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە درەنگانی شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ئەکیووێزەری تایبەت بە کەشوهەوا، لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، تا شەوی دووشەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
هــ. ر
PM:07:45:15/01/2020
ئهم بابهته 10100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت