رۆحانی: پێویستە گەلانی ناوچەکە کار بۆ دەرکردنی ئەمریکا بکەن

‌حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران


وێستگە نیوز- 
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند،  پێویستە گەلانی ناوچەکە کار بۆ دەرکردنی ئەمریکا بکەن. 

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، پێویستە گەلانی ناوچەکە کار بۆ دەرکردنی ئەمریکا بکەن.

ڕاشیگەیاند، ئەمریکا لە هەموو شتێکا هەڵەی کرد لە سوریا لە یەمەن لە عیراق، با بڕۆن و پاشگەز ببنەوە لە هەڵەکانیان، پێویستە ئەمریکا ژیرانە و ئاشتیانە لەم ناوچەیە بڕوات چونکە ئەوە لە بەرژەوەندیدایە. 

لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی کە ئەمریکا لێی کشاوەتەوە وتی، "رێگەی ڕاست ئەوەیە ئەمریکا بگەڕێتەوە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی".

رۆحانی لە وتارەکەیدا لەبارەی رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکەش قسەی کرد و وتی، " گەلی ئێران دەیەوێت وردەکاری زیاتر لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بزانن".  

ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێ داوای لێبووردن لە گەلی ئێران بکرێت چونکە درەنگ ڕاستیەکانیان بۆ ئاشکرا کراوە.


ش . ر 


AM:10:52:15/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو