جەواد زەریف: ئێران بە ئاشکرا و دلێرانە وەڵامی ئەمریکای دایەوە

‌محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران


وێستگە نیوز- 
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا بە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هەڵەیەکی گەورەی کرد، وتیشی، " ئێران بە ئاشکرا و دلێرانە وەڵامی ئەمریکای دایەوە". 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا بە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی هەڵەیەکی گەورەی کرد. 

وتیشی، " ئێران بە ئاشکرا و دلێرانە وەڵامی ئەمریکای دایەوە".

زەریف ئاماژەی بەوەش کرد، زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە دژی تیرۆرکردنی سولەیمانی بوون و عیراقیەکانیش خۆشحاڵ نەبوون بە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی". 

هاوکات وتی، " تەنها داعش و دۆناڵد ترەمپ بە کوشتنی قاسم سولەیمانی خۆشحاڵ بوون". 

لەبارەی گێڕانی پرسە بۆ مەرگی سولەیمانی لە وڵاتەکەیدا جەواد زەریف ڕایگەیاند، ١٠ ملیۆن ئێرانی ڕژانە سەر شەقامەکانی ئێران بۆ هاوخەمی لەدەستدانی قاسم سولەیمانی. 

بەرەبەیانی رۆژی ٣ ی ئەم مانگە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی کردە ئامانج و ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێرانی کوشت، دواتریش لە ٨ ی مانگدا کۆماری ئیسلامی ئێران چەند مووشەکێکی ئاراستەی دوو بنکەی سەربازی ئەمریکی لە عیراق کرد بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە. 


ش . ر 


AM:10:24:15/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو