حكومه‌تی هه‌رێم: ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی دوو ساڵ پێش ئێستای سه‌ر حزبی دیموكرات نه‌بووین
وێستگه نیوز ـ
جوتيار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ره‌تیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری پێشوه‌خته‌ی له‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووبێت، كه له رابردوودا كرایه سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "لەم رۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی موشەکیی ساڵی 2018ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی.. ئەم ھەواڵە دوورە لە راستی و رەتی دەکەینەوە".
رۆژی شه‌ممه 8ی ئه‌یلولي 2018، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران 10 مووشه‌كی دوورهاوێژی ئارِاسته‌ی باره‌گاكانی حزبی دیموكرات له سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه كرد.
مووشه‌كبارانه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پلنیۆمی حزبی دیموكراتی كوردستان، كه شه‌ش مانگ جارێك ئه‌و حزبه ئه‌نجامی ده‌دا و ئامانج لێی ئاماده‌كاری بوو بۆ كۆنگره.
له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا نزیكه‌ی 15 كادیر و سه‌ركرده‌ی دیموكرات گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 40 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
PM:09:53:12/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت