نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جارێكی تر دابه‌زی


وێستگه‌ نیوز ـ

نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی كانوونی دووه‌می 2020، دابه‌زینێكی تری به‌خۆیه‌وه‌ بینی.


به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌له‌ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ 122 هه‌زار و 500 دابه‌زیوه‌، له‌كاتێكدا ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 250 دینار بوو.

هه‌روه‌ك 100 دۆلار به‌ نه‌قدی به‌ یه‌ك ملیۆن و 358 تمه‌نی ئێرانییه‌، 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ نۆ هه‌زار و 250 دیناره‌.

هه‌روه‌ها تمه‌ن به‌رانبه‌ر به‌ دۆلار به‌ حه‌واڵه‌، 100 دۆلار به‌ یه‌ك ملیۆن و 387 هه‌زار تمه‌نی ئێرانییه‌.

هــ. ر


AM:10:21:09/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 16932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت